قایمقام چی دەڵێت؟

دەروازەی مونزەریە گیرا و گەنج و خاوەنکارانی خانەقین نیگەرانن

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

کۆمەڵێک گەنج و بازرگانی شاری خانەقین. ئەمڕۆ یەکشەممە 9.6.2024، رێگای نێوان هەردوو وڵاتی ئێران – عێراق یان لە بەردەم دەروازەی مونزەرییە داخست و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

ئەوان نیگەران لەوەی، “رێگەیان پێ نادرێت، دانیشتووان و خاوەنکارانی خانەقین لە دەروازەکەدا کاربکەن”، ئەوەش بە وتەی خۆیان.

ئەبو زەینەب ئەرکەوازی، یەکێک لە خۆپیشاندەرەکانە بە 964ی وت، “ساڵانێکە دەروازەی مونزەرییە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە دەستی بەسەرداگیراوە و کە خەڵکی خانەقین نین و کەسی تر ناتوانێت کاربکات، تەنانەت کرێکارەکانیش دەبێت کەسی خۆیان بن و خەڵکی خانەقین ناتوانن تیایدا بە هیچ شێوەیەک کاربکەن”.

حوسێن عەلی، خۆپیشاندەرێکی ترە و بۆ 964ی باسیلەوەکرد، “ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لێرەوە دەربکەین و سەر بەم کۆمپانیایە نەبێت، ئەوا لە نزیک شارەبان تەقەی لێدەکرێت و خۆم کە شۆفێر بووم سێ جار لە ئۆتۆمبێلەکەم دراوە بە فیشەک”

ئیدارەی دەروزەی مونزەریە، چەند جارێک سەردانی خێوەتی خۆپیشاندەرانی کرد و بەڵێنی گەیاندنی داواکاری خەڵکەکەی دا بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بە زووترین کات.

لە کاتێکدا، دلێر حەسەن سایە قایمقامی قەزای خانەقین لەگەڵ وەفدێکی ئەمنی باڵا سەردانی خێوەتگەی خۆپیشاندەرانی کرد و لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، “داواکاری خۆپیشاندەران دەگەیەنینە سەرەوەی خۆمان”.

لە بارەی تەقەکردن، لە ئۆتۆمبێلەکانیان لە سنوری قەزای شارەبان تاوەکو بەعقوبە، وتی، “ئەو ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆلی ئێمە نییە، پێویستە هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە کاری پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان بگرنە ئەستۆ، بۆیە لە نزیکترین کات ئەم داوایەیان جێبەجێ دەکرێت”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ دەستپێکی گەرماکەی هاوین کارەبای خانەقین ماڵئاوا...

لەگەڵ دەستپێکی گەرماکەی هاوین کارەبای خانەقین ماڵئاوایی کرد

دیمەنەکەی گوومانی لە پاکی ئاوی خواردنەوەی خانەقین درو...

دیمەنەکەی گوومانی لە پاکی ئاوی خواردنەوەی خانەقین دروستکردووە