بەگوژمەی نزیکەی سێ ملیار دینار

رێگای قەڵادزێ بۆ دارشمانە نۆژەندەکرێتەوە

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

رێگای قەڵادزێ بۆ دارەشمانە، هی سەردەمی رژێمی بەعسە و بەهۆی کۆنیەوە رێگاکە چاڵ و چۆڵی زۆر تیادایە و شەقی بردووە، ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە، دەستکرا بە نۆژەنکردنەوە و قیردەکرێتەوە.

بەدووری 10 کیلۆمەتر، رێگای سەرەکی مەرزی کێلێ و گوندی دارەشمانە نۆژەن دەکرێتەوە، بەڕێوەبەری رێگاوبانی راپەین دەڵێت، هەوڵ دەدەن پێش وادەی خۆی تەواوی بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9.6.2024، تارق خدر بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ریگاوبانی راپەڕین بە 964ـی وت، “پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ریگای قەڵادزێ بۆ دارەشمانە بەدرێژی 10 کیلۆمەتر نۆژەن دەکرێتەوە، ئێستا دەستکراوە بە کارکردن تیایدا و لەلایەن کۆمپانیای کاوە جێبەجێ دەکرێت، سەرپەرشتی پڕۆژەکەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕینەوە دەکرێت.

رێگاکە قیرەو بەهۆی کۆنیەوە ئاستەنگی زۆری بۆ شوفێران و گوندنشینان دروستکردبوو، ئەوقیرە کۆنەی چەندساڵە هاتوچۆی بەسەردا کراوە هەڵیدەکەنن و لادەبرێت، دواتر قیری دەکەنەوە، بەشێکی رێگەکەش رێگای مەرزی کێلێیە بارهەڵگرەکان هاتوچۆی پێدادەکەن، لەئێستادا بەهۆی کارکردن تیایدا شوفێران دەبێت لە رێگای گوندی دێگەوە هاتوچۆبکە، بەڕێوەبەری رێگاوبانی راپەڕین وای وت.

روونیشی کردەوە، ماوەی پڕۆژەکە 300 رۆژە، گرفتی قەیرانی داراییان بۆ دروست نەبێت، هەوڵدەدەن پێش وادەی خۆی تەواوی بکەن، لەبەر ئەوەی رێگای سەرەکی مەرزی کێلێیە و هاتوچۆی زۆرێک لە گوندەکانی بەسەرەوەیە.

پڕۆژەکە بەگوژمەی دوو ملیار و 875 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، رێگاکە نزیکی 50 گوندی بەسەرەوەیە، لەگەڵ رێگای سەرەکی مەرزی کێلێ، هاتوچۆی بەردەوامی لەسەرە و گرنگی زۆری هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 مانگ رێگای قەلادزێ بۆ دارەشمانە ...

لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 مانگ رێگای قەلادزێ بۆ دارەشمانە دادەخرێت