دهیهویست پشوو وهربگرێت
کرێکارێک دیوار بە سەریدا روخاو گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
درەنگانی شەوی رابردوو، لە گەڕەکی کۆماری قەزای خورماتوو هاوڵاتیەک لەکاتی کاركردندا دیوار بە سەریدا روخا و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە و مانەوەی بۆ کاتژمێرێک گیانی لەدهستدا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـی وت، کاتژمێر 11:00ـی شەوی رابردوو هاوڵاتیەک بە برینداری گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان و دوای پشکنینی سەرەتایی دەرکەوت بەهۆی روخانی دیوار بەسەریدا بەسەختی بریندار بووە.
وتیشی “بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیەوە دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوه”.
روداوەکە بەم شێوەیە بووە:
هاوڵاتیەکە ناوی (ح.ع) تەمەنی 54 ساڵەو پیشەی کرێکارە، ماوەیەکە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما، بەشێک لە کارەکانی خستوەتە شەوان، شەوی رابردو لەکاتی کرێکاری بۆ ماڵێک لەگەڕەکی کۆماری قەزاکە، پاش ئەوەی دەیەوێ پشویەک وەربگرێت، دادەنیشێت، بەڵام لەوکاتەدا دیوارێکی کۆنی بەسەرا دەروخێت و بەسەختی برینداری دەکات.
پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی قەزاکە، بەهۆی سەختی برین و ناجێگیری باری تەندروستی دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئازدی کەرکوک دەکرێت، پاش مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک گیان لەدەست دەدات.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن