لە رێگای هەولێر - سێبیران

دوو گەنج بەهۆی رووداویکی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

کاتژمێر 2:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان گیانیان لەدەستدا.

ئەو دوو کەسە گەنج بوون و بەیەکەوە لەسەر ماتۆرسکیلێک بوون و ویستوویانە عەلوەی هەولێرەوە و لە کارکردن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوەی خۆیان لە ناحیەی سێبیران.

رەحیم عومەر، دراوسێ و خزمی ئەو گەنجانە بە 964ـی وت، هەردوو گەنجەکە هاوڕێی نزیکی یەکتربوونە، لەهەولێرەوە ویستوویانە بگەڕێنەوە ماڵەوە، لەنزیک گوندی رەشکین ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە پێیاندا و هەردووکیان دەم و دەست گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ماتۆڕسوارێک گیانی لە دەست دا و منداڵێکیش مەترسی لەسەرە

ماتۆڕسوارێک گیانی لە دەست دا و منداڵێکیش مەترسی لەسەرە