نەوت و گەنم

ئەنجومەنى وەزیران لەبارەى چەند پرسێکى گرنگەوە کۆدەبێتەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات و لەبارەى پرسى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت و گەنمى جوتیاران کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕگەی یەکەمى تایبەتە بە راپۆرتی ساڵی دووەمی جێبەجێكردنی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ 2021-2025.

لە بڕگەی دووەمى کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتێک سەبارەت بە دواهەڵوێستی حكومەتی فیدراڵی، تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم، دەخرێتە ڕوو.

لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتیشەوە، لە بڕگەى سێیەمدا ئەنجومەنى وەزیران هەناردەى گفتوگۆى ئەم بابەتە دەکات.

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیران بۆ سێ مەبەست کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیران بۆ سێ مەبەست کۆدەبێتەوە