لوبنان

هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمەریکا و کوژراو هەیە

964+

وریا فەتاح

لە بەیروتى پایتەختى لوبنان، هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا، یەکێک لە هێرشکارەکان لەلایەن پاسەوانێکى باڵیۆزخانەکەوە تەقەى لێکراوە، بەپێى میدیا لوبناییەکانیش بێت، هێرشکارە کوژراوەکە سورییە.

سوپاى لوبنان بەیاننامەیەکى خێراى دەرکردوو دەڵێت، یەکەکانی سوپا کە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا جێگیرکراون، پشکنین بۆ دەوروبەری ناوچەکە دەکەن، و کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێوشوێنی ئەمنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

لە هێرشەکەدا چەکدارێکى هێرشکار کە وەک سوپاى لوبنان بە هاوڵاتى سورى ناساندوویەتى کوژراوە و دوو چەکدارە هێرشکارەکەى تریش بەرەو شوێنێکى نادیار رایان کردووە.

لای خۆیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت، وێراى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە ئاشکراى کردووە کە تەقەی لە نزیک دەرگای چوونە ژوورەوەی باڵیۆزخانەکەی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمی دیپلۆماسی و دامەزراوەکانی سەلامەتن و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

سودانی: بە ئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا قبوڵکراو ...

سودانی: بە ئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا قبوڵکراو نییە