لە حاسڵاتەوە

سێ کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکران

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی حەسەکە رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە دەستیانگرتووە بەسەر ماتۆڕسکیلێکی بەبۆمب چێندراودا کە دوو کەس ویستویانە لەناو حەسەکە بیتەقێننەوە، ئاسایش دەڵێت زانیاری پێشوەختەیان هەبووەو ئەو دوو کەسەش کە گیراون پشتوێنی بەبۆمب چێندراویان لەخۆیان بەستووە.

کەمال ئۆزچەلیکی پیاوێکی تەمەن 65 ساڵەی خەڵکی ناوچەی ئاگرییە، سی ساڵە لە زینداندایە و ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ئازادکراوە، کەمال ساڵی 1994 بەتۆمەتی تێکدانی یەكێتی و یەکپارچەی وڵات سزا دراوەو لەوکاتەوە دەرەوەی زیندانی نەبینیوەتەوە.

لە بەرزاییەکانی شنۆ هاوڵاتییەک کە بۆ کۆکردنەوەی گیا و رووەکی بەهاری رووی لەوناوچەیە کردبوو بەتەقەی هێزە ئێرانییەکان فیشەک بەر قاچ و سنگی کەوتووە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ چارەسەری بۆ دەکرێت.

لە عەفرین گروپێکی چەکداری سەربە تورکیا دەستیان گرتووە بەسەر باخ و بێستانەکانی دەوروبەری شارەکەدا و بە کرێ دەیدەنەوە بە خاوەنەکانیان، خەڵکی ناوچەکە دەڵێن گیرۆدەبوون بەدەست ئەو گروپانەوە هەر رۆژەو گێچەڵێکیان پێ دەگێڕن.

فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ، لە پەرلەمان چالاکی دەکات و بڕیاریان داوە لافیتەیەک بەرز بکەنەوە کە لەسەری نوسراوە شارەوانی ئێمەیەو رێگەنادەین زەوت بکرێت.

تۆڕەکانی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند: هێزە ئەمنیەکانى ئێران لە شارەکانی شنۆ و سەردەشت بەبێ بوونی مۆڵەتی یاسای دوو گەنجی کوردیان بەناوەکانی مەتین و عادل دەستگیرکردووە، هەروەها  گەنجێکی کوردی دیکەش بەناوی هۆشمەند کە لە تاران نیشتەجێیە دەستگیرکراوە.