دەربەندیخان
قیرتاوکردنی سەلیم پیرک بەردەوامە
964+
توانا نەقی
گوندی سەلیم پیرک کە ئێستا وەکو گەڕەکێکی دەربەندیخانی لێهاتووە قیر دەکرێت و کارەکانی بەردەوامە.
پرۆژەی قیرتاوکردنی ئەو گوندە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاو بانی سلێمانی و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ریگاوبانی سلێمانیەوە ئەنجام دەدرێت.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، گوندی سەلیم پیرک ئێستا لە سنووری ماستەرپلانی شارەوانی دەربەندیخانە، بەڵام ئەوان داوایان کردووە لە رێگاوبانی سلێمانی کە هەستن بە قیرتاوکردنی ئەو گوندە کە کەوتووەتە ناو شارەوە.
وتیشی، هەفتەیەکە کار لە رێگاوبانی گوندەکە دەکڕێت و دوو رۆژە دەستیان کردووە بە قیرتاوکردن و چاوەڕێ دەکەن سبەینێ کۆتایی پێ بێت.
مەودای قیرکردنەکە زیاتر لە 600 مەترە لەسەر شەقامی سەرەکییەوە بۆ ناو گوندەکە کە نزیکی تونێلی دەربەندیخانە و تێچووەکەشی 75 ملیۆن دینار دەبێت، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.