سێ رۆژ ماوە هەیە بۆ تانەلێدان

وردەکاریی دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان کە کۆمیسیۆن پەسەندی کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، “لەدواى کۆبونەوەى ئەنجومەنى کۆمیسیاران بە شێوەیەکى فەرمى دابەشکردنى کورسیى پێکهاتەکانیان بۆ سەر پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان پەسەندکرد”.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، کورسی پێکهاتەکانی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابەشکردووە بەسەر هەر سێ پارێزگای ( سلێمانی، هەولێر، دهۆک).

– پارێزگای هەولێرکۆی کورسییەکانی 34 کۆی کورسییە، 2 کورسی کۆتایە، 1 کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی، 1 کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەی تورکمان.

– پارێزگای سلێمانی کۆی کورسییەکان 38، لەو ژمارەیە 36 کورسیی گشتی، 2 کورسیی کۆتا، 1 کورسیی کۆتا بۆ پێکهاتەی مەسیحی، 1کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان.

– پارێزگای دهۆک کۆی کورسییەکانی 25 ، لەو ژمارەیە 24 کورسیی گشتی، 1 کورسیی کوتای مەسیحی.

– پارێزگای هەڵەبجە، کۆی کورسییەکان 3، سەرجەم کورسییەکان گشتییە.

دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە دوای بڕیاری دەستەی دادوەری عێراق دێ، کە پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان لە 100 کورسییەکە تەرخانکرد و ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان/ عێراق کورسییەکان دابەشی چوار بازنەی هەڵبژاردن کرد و پێنج کورسیی کۆتاکانی دابەشی سێ بازنەی هەڵبژاردن کردووە.

بەپێی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان/ عێزاق،  ژمارە 31ی ساڵی 2019، بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە ماوەی سێ رۆژ لەکاتی دەرچوونی بڕیارەکە قابیلی تانەلێدانە لەبەردەم دەستەی دادوەری.

دابەشکاری کورسییەکان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
تەمەنی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژک...

تەمەنی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

کۆمسیۆن: تەنیا کارەکانی چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان ماون

کۆمسیۆن: تەنیا کارەکانی چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان ماون