هاوڵاتیان له‌ ماڵه‌وه‌ پانكه‌یان بردووته‌ نه‌خۆشخانه‌

10 رۆژه‌ فێنككه‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى زاخۆ له‌كار كه‌وتووه‌

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ماوه‌ى 10 رۆژه‌ سیستمى فێنككه‌ره‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى زاخۆ له‌كار كه‌وتووه‌ و كه‌سوكارى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له‌وێ داخڵ كراون، به‌ ناچارى له‌ ماڵه‌وه‌ پانكه‌ و ئامێرى دیكه‌ى ده‌هێننه‌ نه‌خۆشخانه‌.

بە پێی زانیارییەکانی 964 سیستمەکە بەهۆی شورتی کارەباوە له‌كار كه‌وتووه‌.

د. سیروان ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی زاخۆ بە 964ی وت، کۆمپانیایه‌ك خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌یه‌، به‌ڵام چونكه‌ کەرەستەی پێویست لە ناوخۆ نییە بۆیە چاككردنه‌وه‌كه‌ى دواكه‌وتووه‌.

وتیشی ” لە دەرەوە پارچه‌كانى ئه‌و فێنككه‌ره‌وه‌یه‌ دەهێنرێن و هەوڵدەدەین دوو بۆ سێ رۆژی دیکە چاكبكرێته‌وه‌”.

له‌كاركه‌وتنى فێنككه‌ره‌وه‌كه‌ لە کاتێکدایە، له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژ له‌دواى رۆژ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنه‌وه‌، ئەمەش زیاتر كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ى به‌هۆى نه‌خۆشه‌كانیانه‌وه‌ نیگه‌ران كردووه‌.

نەخوشخانەی گشتیی زاخۆ لە ساڵی 2012 دروستکراوە و  200 تەختەیە و دەکەوێتە گەڕەکی بێدار له‌ بەشی خۆرئاوای زاخۆ، زۆربەی بەشەکانی چارەسەرکردنى هەیە، تەنیا بەشی سووتان نەبێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چوار مۆلیدە لە گەڕەکی سەرهەڵدانی زاخۆ دەگوازرێنەوە

چوار مۆلیدە لە گەڕەکی سەرهەڵدانی زاخۆ دەگوازرێنەوە