گەرمیان گەرمترینە

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

964+
میدیا گۆران

پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و کەشوهەوای ئەمڕۆ هەوریشی لەگەڵ نابێت.

ئەمڕۆ ئاسمان لە گشت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێش 2 پلە گەرمتر دەبێت، نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەران و گەرمترین لە گەرمیان دەبێت، ئەمە بەپێی بڵاوکراوەی بەشی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستانە.

خێرایی با/لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10- 15) کم/س.
ئاڕاستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ (9 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ دووشەممە

هەولێر : 38
سلێمانى: 36
دهۆک : 38
زاخۆ : 39
هەڵەبجە : 39
کەرکوک: 41
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران: 25
گەرمیان : 42