گەنمەکەیان لێ وەرناگرێ

جوتیارانى مەخمور بە دەست سایلۆوە گیریان خواردووە

964+

وریا فەتاح

کێشەى جوتیارانى مەخمور و دەشتى قەراج و کەندێناوە بەردەوامە و سایلۆ ئەو گەنمەیان لێوەرناگرێت کە بەشێکى رەش بووە، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵیش دەڵێت، گەنمەکەیان بە نیوە نرخ دەفرۆشن.

کێشەکە ئەوەیە، بەهۆى باران بارینى ئەم دواییە بەشێک لە گەنمى جوتیاران رەش بووە، سایلۆ ئەو جۆرەیان وەرناگرێت و گەنمى جوتیارانى سنوورى مەخمور و گوێریش ئەو جۆرەیە.

لە ماوەى رابردوودا، سایلۆى مەخمور بە نوسراوێک وەزارەتى بازگانى ئاگادار کردەوە، بەڵام تائیستا هیچ وەڵامێک بەدەست جوتیاران نەگەیشتووە.

ئەو کەسانەى گەنمەکانیان لێوەرناگیرێت لە بەردەم دوو رێگەدان، یان بچن گەنمەکە لە هەباشە بدەن و دووبارە نۆرە بگرنەوە بەو هیوایەى لێیان وەربگیرێت، یان لە بازاڕى رەشدە بە نیوە نرخ کە بۆ هەر کیلۆیەک 500 دینار کەمترە، بیفرۆشن.

مەروان حوسێن، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى مەخموور بە 964ـى وت،”هۆکارى وەرنەگرتنى گەرمەکە ئەوەیە دەڵێن بۆر بووە، بۆیە نوسراوێک ئاراستەى بۆ وەزارەتى بازرگانى و سەرۆک وەزیران کراوە تا چارەسەرێک بدۆزرێتەوە، بەڵام تائێستا ئەو نوسراوە بێ سۆراغە و وەڵامى جوتیاران نەدراوەتەوە”.

پێشتر چەند جارێک، جوتیاران گردبوونەوە و نارەزایەتییان پیشاندا، بەڵام نە گوێیان لێگیرا و نە وەڵامیشیان درایەوە، ئەوەشى ئێستا هەیە پڕۆسەى وەرگرتنى گەنم وەکخۆیەتى و بەشى زۆرى گەنمى جوتیارانى مەخمور، وەرناگیرێت.

جوتیارانى مەخمور: لە نێوان هەولێر و بەغدادا قوربانین

جوتیارانى مەخمور: لە نێوان هەولێر و بەغدادا قوربانین

سایلۆی مەخمور دەستی کرد بە وەرگرتنی گەنم

سایلۆی مەخمور دەستی کرد بە وەرگرتنی گەنم