81 دۆلارە

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

964+

توانا نەقی

بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت هاوشێوەی چەن رۆژی رابردوو بەردەوامە لە دابەزینەکانی و بۆ ئەمڕۆش زیاتر 80 سەنت دابەزیوە، لێدوانەکانی بەرپرسانی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا هۆکارە، کە وتیان هێشتا زووە بیر لە کەمکردنەوەی رێژەی سوو بکرێتەوە.

بەپێی داتاکان، ئەمڕۆ 3.6.2024 نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە چاو دوێنێدا بە رێژەی 0.11% دابەزیوە.

له‌ كاتێكدا به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ 76 دۆلار و 93 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و ئەویش 0.06 سەنت دابەزیوە.

بڕیارە 24 ئەندامى ئۆپیک پڵەس بڕیار بدەن کە رۆژانە زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل لە بازاڕى نەوتدا تا کۆتایى ئەمساڵ کەم بکەنەوە.

ئەم هەنگاوەى ئۆپیک، کاریگەرى راستەوخۆى دەبێت لەسەر نرخى نەوت و پێدەچێت بە ئاراستەیەکى بەرزدا بیبات و بۆ ماوەیەک نەوت پارێزگارى لە نرخەکەى بکات و دانەبەزێت.