ساغکردنەوەی 964

تەندروستیی چەمچەماڵ: پزیشکی پسپۆڕی منداڵانمان هەیە

964+

پێشەوا محەمەد

لە چەمچەماڵ پزیشکی پسپۆڕی منداڵان هەیە، ئەوە قسەی تەندروستیی چەمچەماڵە بۆ 964 دوای ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە نەبوونی ئەو پزیشکانە دەکرد لە قەزاکەدا.

چەند رۆژێکە لە چەند میدیایەک وا بڵاوکراوەتەوە لە چەمچەماڵ پزیشکی پسپۆڕی منداڵان نییە، 964 وەک پیشەی رۆژنامەوانیی خۆی بەدوای ئەو پرسەدا رۆیشت و ساغی کردەوە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، ئەوانیش ئەو هەواڵانەیان بیستووە باس لە نەبوونی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان دەکەن، بەڵام ئەو زانیارییەی رەتکردەوە.

وتیشی، “چوار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵانمان هەیە، بەڵام ئێمە بەردەوام داوای پزیشکی زیاترمان کردووە”.

ئێستا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵان ئامادەیە و بڕیارە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە بەهای 950 ملیۆن دینار ئامێر و پێویستییەکانی نەخۆشخانەکە دابین بکات.

“وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەڵێنی پێداوین ئەگەر بەغدا ئەو ئامێرانە دابین نەکات ئەوان بە بەهای 500 ملیۆن دینار لەو رووەوە هاوکاریمان دەکەن”، شەریف رەحیم وای وت.

دوو ئەمبوڵانسی نوێ بۆ تەندروستیی چەمچەماڵ دابین کران

دوو ئەمبوڵانسی نوێ بۆ تەندروستیی چەمچەماڵ دابین کران