نەژاد: من ئێرانی راستەقینەم، ئەوان عێراقین

من ئێرانیی راستەقینەم، ئەوان عێراقین

+964

ژووری هەواڵ

لە پێشهاتێکی نوێ و چاوەڕواننەکراودا، بەیانی ئەمڕۆ مەحمود ئەحمەدینەژاد سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران چووە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ و خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کرد، هەندێ لە میدیا جیهانییەکان دەڵێن ئەمە چالێنجە بۆ عەلی خامەنەیی رابەر، چونکە خامەنەیی نەژادی قبوڵ نییە.
دوو هەفتە پێش ئێستاش نەژاد مقۆمقۆی دروستکرد، لەو کاتەی ئەندامانی چاکسازی دەستووری ئێران ماتەمینیان راگەیاند بۆ مردنی ئیبراهیم رەئیسی، مەحمود ئەحمەدینەژاد تاکە کەس بوو کە لەناو هەموو کراس رەشەکاندا کراسی سپی لەبەر کردبوو.
دوای خۆتۆمارکردن، نەژاد ناسنامەکەی پیشانی رۆژنامەنووسەکاندا و وتی ”ئەمە ئێرانیی راستەقینەیە” وەک ئاماژەیەک بۆ لاریجانیی رکابەری، چونکە لاریجانی قسەی ئەوەی لەسەرە لە نەجەف لەدایکبووە.
کچە رۆژنامەنووسێک هاواری لە ئەحمەدینەژاد کرد: دەردەچیت؟ ئەویش هیچی نەوت و تەنیا بزەیەکی کرد.
مەحمود ئەحمەدینەژاد پێشتر کە لە سوپای پاسداران بوو، ساڵی 2005 بووە سەرۆک کۆماری ئێران و ساڵی 2009 دووبارە هەڵبژێردراوەوە، بەڵام ئەمجارەیان لە ناوخۆی ئێران ناڕەزایی زۆر دروست بوو، سوپای پاسداران سەرکوتی کردن و خەڵکێکی زۆر کوژران، ئەوکات خامەنەیی پشتگیری دەکرد و تا ساڵی 2013 لە پۆستەکەیدا مایەوە، بەڵام لە هەردوو هەڵبژاردنی 2017و 2021 رێی لێگیرا خۆی کاندید بکات، ئەوکات وترا بەهۆی ناکۆکیی لەگەڵ خامەنەیی رێی پێنەدراوە

تۆمارکردنی ناوی کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێر...

تۆمارکردنی ناوی کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەستیپێکرد