لەناوشار یەک بانک تەرخانکراوە

سبەی بایۆمەتری یەکەمەکانی زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆی سلێمانی دەڵێت، “رێكارەكانی دامەزراندنی سێ‌ یەكەمەكان دەستپێكردووە”، داواشدەکات سێ یەکەمەکانی دەرەوەی سلێمانی سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە لە ناوچەکانیانن.

هەروەک بانکی مەڵکەندی (باخانی پێشوو) دابینکراوە بۆ ئەو دەرچووانەی ماڵیان لەسەنتەری سلێمانییە،

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.6.2024، دکتۆر پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران بە 964ی وت، “سەرجەم سێ یەكەمەكانی دەرچووی ساڵانی خوێندنی 2017 بۆ 2023ی زانكۆی سلێمانی، لە رۆژی دوو شەممەوە 3.6.2024، سەردانی بانكی مەڵكەندی لە خوار پردی كۆبانی (بانكی باخانی پێشوو) بكەن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری”.

دەرچووەکان جگە لە پشتگیری تۆمار دەبێت، بەڵگەنامەی کارتی نیشتمانی پێبێت. لە بارەی ئەو دەرچووانەی ژیانی هاوژینیان پێک هێناوە ئەو وتی، “ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە و نیشتەجێی شارێکی ترن، دەتوانن لە بانکەکانی ئەو ناوچانە بایۆمەتری بکەن”.

بە قسەی پێشڕەو حەمەجان، “ئەوانەی دانیشتووی شارەكانی “هەڵەبجە، پێنجوێن، كەلار، دەربەندیخان، راپەڕین، چەمچەماڵ و سیدصادق)ن، دەتوانن سەردانی بانكەكانی شارەكانی خۆیان بكەن بۆ هەمان مەبەست و هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکان کراوە”.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پشکنینی بایۆمەتری بە یەکەم...

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پشکنینی بایۆمەتری بە یەکەمەکانی دەکات

بانکی باواجی کۆیە کاتی بۆ یەکەمەکان دیاری کرد

بانکی باواجی کۆیە کاتی بۆ یەکەمەکان دیاری کرد