پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و جێگرى ده‌زگاى مینى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى هێنانه‌كایه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه‌كه بۆ ئه‌م پارێزگایه ده‌كه‌ن... وێنه: ده‌زگاى مینى هه‌رێم
نزیكه‌ى 14 ملیۆن مه‌تر دوجا خاكى پیسبووى هه‌یه
کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروبارى مینی هەڵەبجە چی بەسەرهات؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارێك ده‌رچووه بۆ هێنانه كایه‌ى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروبارى مین و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌زگاى مینى هه‌رێم چوونه‌ته هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ى رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ته‌واو بكه‌ن و به‌رپرسێكی ئه‌م ده‌زگایه‌ش ده‌ڵێت، به‌م زووانه به‌فه‌رمى ده‌كرێته‌وه.
عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌كنیكى له ده‌زگاى مین به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه، كه پێویسته وه‌كو پارێزگایه‌كی هه‌رێم، هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌ى هه‌بێت.
وتیشی “له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی باڵاوه رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت و به‌م زووانه ده‌كرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تا ئێستا تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى مینى سلێمانى كارى پاككردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان له سنوورى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامداوه.
ئێستا لیژنه باڵاكه‌ى ده‌زگاى مینى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر دابینكردنى میلاك و هه‌یكه‌لى بیناو بودجه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئامارێك كه ده‌زگاى مینى هه‌رێم به 964ـى داوه، له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رووبه‌رى نزیكه‌ى 14 ملیۆن مه‌تر دوجا خاكى پیسبوو و چێندراو به مین و ته‌قه‌مه‌نى هه‌یه.