کەمپی پەنابەرانی کوردانی باکوور لە مەخمور وێنە: سۆشیال میدیا
رێوشوێن گیراوەتەبەر
سودانی: پێداچوونەوە بە ناوی دانیشتوانی کەمپی مەخمور دەکەین
964+
ژووری هەواڵ
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێداچوونەوە بە ناوی دانیشتوانی کەمپی مەخمور دەکەن و رێوشوێنی رێکخراوەییان بۆ پرۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی ناوی دانیشتووانی کەمپەکە گرتووەتەبەر.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی رایگەیاند، بوونى پارتى کرێکارانى کوردستان لەناو خاکى عێراق لە ژێر ناوى پەنابەراندا بووە و وەک پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە، ناوچەکە پێویستی بە سەقامیگری و تێپەڕاندنی سەجەم کێشەکان و ئاڵنگارییە ئابووری و سیاسییەکانە و رێگەدان بە پەرەسەندنی کێشە کۆنەکان لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە.
محەمەد شیاع سودانی وتیشی، دەستووری وڵاتەکەی رێگە بە بەکارهێنانی خاکی عێراق نادات بۆ ئەنجامدانی چالاکی چەکداری دژی وڵاتانی دراوسێ، پرسی هاتنی پەکەکە بۆ خاکی عێراق بەپێی پێویست ھەوڵنەدراوە بە ریشەیی چارەسەر بکرێت.