25یان کوردن

تەنیا لە مانگی پێنج 67 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

964+

توانا نەقی

لە مانگی رابردوو واتە مانگی پێنج سزای سێدارەی 67 بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ کراوە و لەو رێژەیەش 25 کەسیان کوردن.

ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی چوار کە 77 بەندکراو لە سێدارە درابوون 10 حاڵەت واتا 13% کەمی کردووە.

سەبارەت بە ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، لەو رێژە لە سێدارەدانەی مانگی رابردوو 25 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ کراوە کە دەکاتە 37%ـی سەرجەم حاڵەتەکان، هەروەها لەو مانگەدا 15 بەندکراوی تورک، 5 بەندکراوی بەلووچ و 3 بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە سێدارە دراون.

دەشڵێت، زۆرترین سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوان لە بەندیخانەی پارێزگای ئورمیە بووە کە لەو مانگەدا 13 حاڵەت بووە، ،پارێزگای ئەلبورز بە 10 حاڵەت، پارێزگای ئەسفەهان بە 7 حاڵەت، فارس 6 حاڵەت، کرمان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات هەریەک بە 5 حاڵەت لە پلەی دواتردان، لە بەندیخانەی پارێزگاکانی ئەردەبیل و قوم هەر یەک 4 حاڵەت، قەزوین 3 حاڵەت، ئیلام، خوراسانی رەزەوی، زەنجان و گوڵستان هەر یەکە 2 حاڵەت و لە بەندیخانەی پارێزگاکانی کرماشان و سمنان هەر کام یەک حاڵەت لەسێدارەدران تۆمار کراوە.

ئەو تۆمەتانەی کە ئەو کەسانەی پێ لەسێدارە دراون بەم شێوەیەیە، سیاسی و ئایینی 2 حاڵەت، تۆمەتبارانی کوشتنی بە ئەنقەست 26 حاڵەت، تۆمەتبارانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان 38 حاڵەت، دەستدرێژی سێکسی 1 حاڵەت.

سزای سێدارە بۆ سێ کەس دەرکرا کە لەلای داعش کاریان کردوو...

سزای سێدارە بۆ سێ کەس دەرکرا کە لەلای داعش کاریان کردووە