لە گوندێکی بەردەڕەش روویداوە

بارهەڵگرێک بوو بە هۆکاری سووتانی 30 دۆنم گەنمی جوتیارێک

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1.6.2024، ئاگر لە بەرهەمی گەنمی جوتیارێک کەوتەوە لە گوندی “دولیجان ساڵح ئاغ “ لە سنووری ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش و نزیکەی 30 دۆنم زەوی سووتاوە.

بەرگری شارستانی ئاکرێ پێی وایە، “ئەگەری ئاگری هەوای گزۆزی بارهەڵگری گەنم، بە هۆکاری ئاگر کەوتنەوە و تەشەنەسەندی بووە”.

ئەمڕۆ شەممە 1.6.2024، عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، “ئەمرۆ جوتیارێکی گوندی دۆلیجانی ساڵح ئاغا لە سنووری ناحیەی رۆڤیا ویستوویەتی گەنمەکەی بدورێتەوە و دەراسەی هیناوەتە ناو گەنم و کەمێکی بڕیوە”.

بە قسەی بەرگری شارستانی، “دواتر بارهەڵگریان هێناوەتە ناو زەوییەکە و ویستوویانە گەنم بخەنە ناوییەوە، بەڵام بەهۆی هەوای گزۆزی بارهەڵگرەکە ئاگر کەوتووەتەوە و 30 دۆنم زەوی جوتیارەکە سووتاوە”.

“ئاگر کەوتنەوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، تەنیا گەنمی جوتیارەکە سووتاوە کە بەپێی زانیاریی سەرەتایی 30 دۆنم زەوییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی رۆڤیا و بەردەڕەش رۆشتوون و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە”عەقید ئیبراهیم فەریق وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاگر کەوتەوە و 200 دۆنم گەنم و پەرێزى دوو ئامۆزا سووتا

ئاگر کەوتەوە و 200 دۆنم گەنم و پەرێزى دوو ئامۆزا سووتا

لەحیمکردن 15 دۆنم زەوى گەنمى جوتیارانى سوتاند

لەحیمکردن 15 دۆنم زەوى گەنمى جوتیارانى سوتاند