سه‌رۆك به‌ ته‌نیا سه‌یری یاری عێراق و عومان ده‌كات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵڵا – هەولێر

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك كۆماری عێراق عه‌بدوله‌تیف ره‌شیدی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌ ته‌نیا له‌ داڤۆس به‌ دیار یاری عێراق و عومان دانیشتووه‌.

عه‌بدوله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌شداریی كۆڕبه‌ندی داڤۆسی له‌ سویسڕا كردووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌ پێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، به‌ ته‌نیا سه‌یری یاری عێراق و عومان ده‌كات، كه‌ له‌ یاری كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌ به‌سڕه‌ به‌یه‌كگه‌یشتوون و یارییه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.