لە هەواڵەکەدایە

حکومەتی هەرێم رۆژی جەژنی قووربانی یەکلایی کردووەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، رۆژی 16 تا 19ـی مانگی داهاتوو پشووی فەرمییە و هۆکاری پشووەکەش بە جەژنی قوربان دیاری کراوە.

ئێستا لەناو خەڵکدا باسی جەژنی قوربان دەکرێت، لە 12 تا 17ـی مانگ رای جیاواز هەیە لەسەر رۆژەکە، بەڵام بەپێی ئەو پشووە دیاریکراوەی حکومەتی هەرێم بێت، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە 16ـی مانگدا یەکلایی کراوەتەوە.

بەپێی ساڵنامەکە، ئەمساڵ 25 رۆژ پشووی فەرمی هەبووە، تا ئەمڕۆ هەینی 31.5.2024 پانزە رۆژی پشووەکان رۆیشتوون و 10ـیان ماون و چوار رۆژیان کەوتوونەتە مانگی شەشەوە. لە مانگی حەوتدا رۆژانی حەوت، 14 و 16ـی مانگەکە پشوون و لە مانگی هەشتیش هیچ رۆژێکی پشووی تێدا نییە.

هەر بە پێی رۆژمێری پشووی ساڵی 2024ـی حکومەتی هەرێم، 15.9.2024 و 3.10.2024 پشوون. مانگی 11 هیچ پشوویەک نییە و 25.12.2024 پشووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا گەشتی ئەو هاوڵاتییانەی بەنیازی حەج سەردانی سعودییە دەکەن بە رێگای وشکانی و ئاسمانی دەستیپێکردووە.

حاجیانی هەولێریش بەرێکەوتن

حاجیانی هەولێریش بەرێکەوتن