دیمه‌نێكی پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز سێی هه‌ولێر. وێنه: KRG
چی ده‌كه‌ن؟
هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ كێشه‌ی كه‌مئاوی له هاوین ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌رپرسانی ئیداری له پارێزگای هه‌ولێر له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی بێ ئاوی له‌م هاوینه‌دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30.5.2024 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی پارێزگار و به ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كاره‌با و ئاو له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به 964ی وت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه به‌شداربوو و په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكه‌ن كه په‌یوه‌ندی به دابەشكردنى ئاوى گەڕەك و ماڵەكانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان و سیانه‌كردنیان و دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ بیره‌كان، به جۆرێك كه بۆ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویستی ماڵان دروست نه‌بێت.
لە چەند هاوینی رابردوودا كێشه‌ی بێ ئاو به‌شێكی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێری گرته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان بێته‌ئاراوه، پارێزگا و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی شار ناچاربوون به تانكه‌ر ئاو بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.