ئه‌مساڵ دوو كۆمپانیایان پابه‌ندكردووە
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى پابه‌ند كرد له بری سه‌وزكردن جێبه‌جێ بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى پابه‌ندكردن پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزکردن جێبه‌جێ بكات و ئه‌ویش سەوزکردنی رێگای زانکۆی هەڵەبجەیه.
فه‌رمانگه‌كه له‌گه‌ڵ لیژنەی تایبەتمەند سەردانی شوێنی پڕۆژه‌كه‌یان كرد، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون، لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی.
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ئه‌وه دووه‌مین كۆمپانیاى په‌یوه‌ندیكردنه له سنوورى پارێزگاكه‌یان پابه‌ندى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆرژه‌یه‌ى ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى ئێستا كۆمپانیای زین جێبه‌جێی ده‌كات و پێشتریش كۆمپانیای فاستلینگیان پابه‌ندكردبوو به دروستكردنى باخچه‌یه‌ك له كۆلیژى ئه‌ندازیارى زانكۆكه‌یان.
به‌پێی رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندیكردن پێویسته له‌شوێنی كاره‌كه‌ى رێژه‌یه‌ك سه‌وزایی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌شوێنه‌كه‌ى نه‌بوو، ئه‌وا پابه‌ند ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى شوێنی پڕۆژه‌كه‌ى رووبه‌رێك كه بۆی ده‌ستنیشان ده‌كرێت سه‌وزبكات.
وتیشی “ئەم پڕۆژەیەی رێگای زانکۆ، لە چوارچێوەی یاسا‌و رێنماییە ژینگەییەکانه و پێشکەشی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە کراوە، كه ئه‌وانیش کە بەسوپاسەوە هاوکاربوون لە جێبەجێکردنی”.
ئاشكراشی كرد، كه له پلاندایه كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ى بوارى په‌یوه‌ندیكردن له‌داهاتوودا به‌هه‌مان شێوه پابه‌ندی پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردن بكه‌ن.