ئەنجامەکەی چی بوو؟

سەدام حسێن ئەو سەرکردە بە غیرەتەی 39 موشەکی لە ئیسرائیل گرت

964+

ژووری هەواڵ

تەنیا یەک رۆژ دوای دەستپێکردنی شەڕی کەنداو، سەدام لە 18ی یەکی ساڵی 1991 چەند موشەکێکی سکۆدی گرتە ئیسرائیل، ئەو هێرشانە لە 18ی مانگەوە هەتا 25  بەردەوام بوون، هەندێک سەرچاوە دەڵێن 38 و هەندێ سەرچاوەی دیکە دەڵێن 39 موشەک بوون.

موشەکەکان گەیشتنە تەلئەبیب و حەیفاو بیابانی نەقەب و چەندین کوژراوو برینداریان لێ کەوتەوە، سەدام چاوەڕێی ئەوەی دەکرد ئیسرائیل وەڵامی ئەو هێرشانەی بداتەوە بۆ ئەوەی سۆزی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی رابکێشێت و ئەو وڵاتانە بچنەپاڵ سەدام دژی ئەمریکا و ئیسرائیل, بەڵام بەشی زۆری وڵاتانی عەرەبی بڕیاری خۆیان دابوو و لە بەرەی هاوپەیمانان بوون دژی عێراق، بۆ ئەوەشی ئیسرائیل تۆڵە نەکاتەوە و هاوپەیمانییەتەکەی دژی عێراق تێکنەچێت، ئەمریکا هاوکاری سەربازی گەیاندە ئیسرائیل و داوای کرد ئیسرائیل وەڵام نەداتەوەو بەو هۆیەوە پیلانەکەی سەدامیان شکست پێهێنا.

سەدام لە دانیشتنێکی تۆمارکراودا بە غروورەوە دەڵێت، ئێمە 39 موشەکمان وەشاند، کێ موشەکی ژمارە چل دەهاوێژێت؟.

ئەحمەد لە بەرنامەی کوردانەی ئەم جارەدا باسی ئەو رووداوەتان بۆ دەکات و ئەنجامی ئەو موشەک بارانەی ئیسرائیل لەلایەن سەدامەوە دەخاتەڕوو،

بۆچی شتی بیانیمان لا بەنرخە و ئەوانەی خۆمان لا بێ نرخە؟

بۆچی شتی بیانیمان لا بەنرخە و ئەوانەی خۆمان لا بێ نرخە؟