لیژنەی ئازادکردن و تەقاندنەوە بوون
سزای سێدارە بۆ سێ کەس دەرکرا کە لەلای داعش کاریان کردووە
964+
ئەحمەد مسستەفا
دادگای ناوەندی تاوانەکان لە عێراق، سەپاندنی سزای سێدارەدانی بەسەر سێ تاوانباردا سەپاند،کە لە فەوجی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەگەڵ داعش و لیژنەی ئازادکردنی زیندان کاریان کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28.5.2024، میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا، کە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، رایانگەیاندووە، ئەو سێ تاوانبارە دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی چەکدارانی داعشن و بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کردووە.
هەروەک ئاشکرایان کرووە، جگە لە لیژنەی ئازادکردنی زیندانییەکان لە مەفرەزەیەکی بۆردومانی ئۆتۆمبێلدا کاریان کردووە.
دادگا بەڵگەی پێویستی دۆزیوەتەوە بۆ دەرکردنی بڕیارێک لەسەر سێ تۆمەتبارەکە و بەپێی بڕگەکانی مادەی چوار/1 و بە مانای مادەی دوو/1 و 2 و 3ی یاسای دژە تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005ی سزادان، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندبوون.
ئەو بڵاوکراوە و میدیایانە لە بارەی ناسنامەی تاوانبارەکانەوە هیج وردەکارییەکی دیکەیان ئاشکرا نەکردووە.