سێیه‌میشیان ته‌ندروستی باش نییه‌

دووه‌م بریندارى سوتانى كارگه‌ى غازى نه‌ورۆز گیانى له‌ده‌ستدا

964+
شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

دواى ئه‌وه‌ى چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كارگه‌ى غازى نه‌ورۆز له‌ قوشته‌په‌ سووتاو به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون، ئه‌مڕۆ دووه‌م بریندارى ئه‌م رووداوه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى 23.5.2024 كارگەی غازی نەورۆز لەسەر رێگای هه‌ولێر – قوشتەپە ئاگری گرت و له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س بریندار بوون،دوو رۆژ دواى رووداوه‌كه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌هۆى خراپی بارى ته‌ندروستییه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدابوو.
د. ره‌وه‌ند حه‌وێزى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجنسی له‌هه‌ولێر، به‌ 964ـى راگه‌یاند، دووه‌م بریندارى ئه‌و رووداوه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ناوى (م. ر. ح)، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى سووتانه‌كه‌ى 100% بوو.
وتیشی “براكه‌شی كه‌ ناوى ئەحمه‌دە به‌ هۆى سووتانى جه‌سته‌ى به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌ویش دۆخى ته‌ندروستى باش نییه‌”.
پێشتر، كاروان عه‌لی حوسێن كه‌ یەكێكە لە خاوەنەكانی كارگەی غازی نەورۆز بۆ 964 وتبووی، “كاتژمێر 7:00ـى سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو كارمه‌ندێكیان به‌ناوى (س.ر)‌ گیانی لەدەستداوە، كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێلی باركردنی غازی شل بوو، ئەوكاتە هاتووە بۆ باركردنی غازی له‌ كارگه‌كه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاگری کارگە غازەکەی هەولێر کوژایەوە

ئاگری کارگە غازەکەی هەولێر کوژایەوە