"کارگەی دروستکردنی تەقەمەنی"
ئاسایشی هه‌رێم: “پێنج تیرۆریستمان ده‌ستگیر كرد”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، دەستگیرکردنی پێنج كه‌سی به تۆمه‌تی تیرۆر راگه‌یاند، ئاشكراشی ده‌كه‌ن یه‌كێك له تۆمەتباره‌كان لێپرسراوی کارگەی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو بووه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ڤیدیۆ و زانیارییه‌وه بڵاویكرده‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون، لە رۆژانی 15 تا 20ی ئه‌م مانگه پێنج كه‌سیان به تۆمه‌تی تیرۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن”
“پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، زانیاری دروستمان دەستکەوت لەسەر شوێنی خۆحەشاردان و مانەوەیان، پاش رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیادا هەر پێنج تیرۆریستی داواکراو ده‌ستگیر كران، کە بەرەگەز عەرەبن و هەڵاتوون لە یاسا لە سنووری سلێمانی دەستگیرکران، تیرۆریستێکیان لێپرسراوی کارگەی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و عەبوە ناسفە بووە، هەر پێنجیشیان پێشینەی کاری تاوانکاریان هەبووە و لەدادگاکانی عێراق داواکراو بوون، دواتر ڕووبەڕووی یاسا و دادگا کرانەوە”.