بەهۆی وەرگرتنی بڕێک پارە

جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان و باشماخ وەستاوە

964+

ژووری هەواڵ

بە بڕیاری حکومەتی عێراق، بڕە پارەیەکی دیکە وەک گومرگ لە شۆفێری ئەو بارهەڵگرانە وەردەگیرێت کە لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان هاتوچۆی بازرگانی دەکەن، ئەمە نیگەرانی شۆفێرەکانی لێکەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە مانیان گرتووە.

بڕیارەکە لە شەممەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕی ئەو پارەیەی وەردەگیرێت لە شۆفێری بارهەڵگرەکان 15 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26.5.2024، نوێنەری شۆفێری بارهەڵگرەکان بە 964ــی وت، بارهەڵگرێکی زۆر لە مەرزی پەروێزخان ریزیان بەستووە و ئامادە نین بەهۆی ئەو بڕیارە کەلوپەلەکانیان بگوازنەوە.

لە کاتی رۆشتنی بارهەڵگرەکان بۆ ئێران داوایان لێدەکرێت پسوڵەیەکی 15 هەزاری ببڕن، ئەوکات دەتوانن بارەکانیان بگوازنەوە، شۆفێرەکان ئەوەیان رەتکردووەتەوە و بەهۆیەوە جموجوڵی بازرگانی راگیراوە.

964 پەیوەندیکرد بە بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی مەرزی باشماخ، بەڵام ئامادە نەبوون وەڵام بدەنەوە.

جگە لەو 15 هەزارە ئەم بڕە پارانەش لەو شۆفێرانە وەردەگیرێت: 30 هەزار دینار بۆ سۆنەر، 17 هەزار دینار بۆ تەعقیم، پێنج هەزار دینار بۆ قەپان و کۆمپانیاکانیش بەگوێرەی جۆری بارەکە بڕێک پارە وەردەگرن.

هاتووچۆى گەشتیارى لە مەرزى باشماخ پەکى کەوت

هاتووچۆى گەشتیارى لە مەرزى باشماخ پەکى کەوت

مەرزی باشماخ رێگەی سەیرانکەران پاکدەکاتەوە

مەرزی باشماخ رێگەی سەیرانکەران پاکدەکاتەوە