لە کێوماڵێکدا

یەکەمجارە دەست بەسەر کەرەستەى ئەلیکترۆنى داعش دا دەگیرێت

964+

وریا فەتاح

لە سنوورى گەرمیان – تاوێرکەوە، تیمێکى شەڕکەرى کۆماندۆ بە هاوبەشى تیمێکى هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکى کێوماڵکردنیان بۆسەر چەکدارە پاڕاگەندەکانى داعش ئەنجامدا.

بەپێى راگەیەنراوى فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو تونێلى داعش خاپورکراوە و دەست بەسەر ژمارەیەك كەرەستەی ئەلكترۆنی تیرۆرستاندا گیراوە.

ئۆپەراسیۆنەکە لە تیمێکى شەڕکەر لە هێزەکانى کۆماندۆ و تیمێکى هاوپەیمانان پێکهاتووە، وەک ئەوەى ئاشکراکراوە دواى دەستكەوتنی زانیاری ووردی هەواڵگری لە کاتژمێر 2:00ـى شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لەسنوری گەرمیان – تاوێركەوە، چالاکییەکە ئەنجامدراوە.

“لەكاتی كێوماڵ كردنەكەدا و لە یەكێك لە تونێلەكان هێزەکانى کۆماندۆ دەستیان بەسەر چەند ئامێرێكی ئەلكترۆنی و لاپتۆپ و پارچەی یەدەگی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكاندا گرت، كە ئامانجی ئۆپراسیۆنەكە دەستكەوتنی ئەو كەرەستانە بوو”، لە راگەیەنراوەکەدا وا خراوەتەڕوو.

هاوكات، ئۆپراسیۆنەكە لە ئاسمانەوە لە لایەن هێلیكۆپتەری هاوپەیمانانەوە پاڵپشتی كرا و لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانی ئەمڕۆ هەینی كۆتایی هاتووە.

لاى خۆیەوە، حەمە جەوری فەرماندەی لیوای 732 بە 964ـى وت، بۆ یەکەم جارە دەست بەسەر کەرەستەی ئەلیکترۆنی چەکدارانی داعشدا گیراوەو چەند مۆڵگەیەکیش خاپۆرکراون.

هەواڵەکە بە هاوکارى سیروان خورشید، پەیامنێرى 964 لە خورماتوو کراوە.

سوقراتەکەى داعش دەستگیرکرا

سوقراتەکەى داعش دەستگیرکرا