دیمه‌نێكی ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له شوێنێكی گشتى سهیدسادا... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى سیدصادق پایتەختی شارەزوور
شه‌ش هه‌ڵمه‌تیان ئه‌نجامداوه
ئه‌مڕۆ باسوخواسی ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له مزگه‌وته‌كانى سه‌یدسادق باسده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌یدسادق هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵاكانى ناو شوێنه گشتییه‌كان به‌رده‌وامه و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ هه‌ینى له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كانى ئه‌م قه‌زایه وتاره‌كان باس له ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا بكه‌ن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سه‌یدسادق ده‌ڵێت، تا دوێنێش به‌رده‌وام بوون له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان پێكردووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له‌ناو شوێنه گشتییه‌كان و ده‌شڵێت “بەردەوام دەبین لە نەهێشتنی دیاردەی ئاژەڵداری”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هەر ئاژەڵێک دەستی بەسەردا بگیرێت بە غەرامەیەکی زۆر لە خاوەنەکەی، ئینجا بەرەڵا دەکرێت .
شاره‌وانى، باسی له‌وه‌شكردووه كه نوسراویان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سیدسادق کردووە بەمەبەستی راسپاردنی مامۆستایانی وتاربێژی مزگەوتەکان کە ئه‌مڕۆ له وتاره‌كانیاندا باس له دیاردەی ئاژەڵداری لەناو شاردا بکەن.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به هه‌مزه محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌اونى سه‌یدسادق كرد بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ى له‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆ له وتاره‌كانى مزگه‌وته‌كان ئه‌م باسه بكرێت، به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه شاره‌وانى بڵاویكردووه‌ته‌وه تا ئێستا شه‌ش هه‌ڵمه‌تى فراوانیان له سه‌نته‌رى قه‌زاكه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئاژه‌ڵ ئه‌نجامداوه و لە ئێستاشدا کۆمەڵێک ئاژەڵ لە گەراجی شارەوانی دەستبەسەرن .