کەسێک بریندارە و لە نەخۆشخانەیە

ئاگری کارگە غازەکەی هەولێر کوژایەوە

964+

بەهرە محەمەدئەمین

ئەو ئاگرەی کەمێک لەمەوبەر لە کارگەیەک لە رێگای هەولێر بۆ کەرکوک کەوتەوە، هەرچەندە هەشت تیمی بەرگری شارستانی لەوێبوون، ئاگرەکە بە قسەی هاوڵاتییەک “خۆی کوژایەوە”.

ئەوکارگەیەی ئاگری گرتووە، کارگەی غازە و بە پێی زانیارییەکان خەزانەکەی سووتاوە، کارگەکە دەکەوێتە سەر رێگەی گوندی مورتکەی سەر بە قەزای قوشتەپە، دوای نزیکەی  کاتژمێرێک ئاگرەکە کوژایەوە.

هێشتا هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە دیار نییە، ژمارەیەک لە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆلكردنی ئاگرەکە بوون، هاوکات تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە رێگای هاتنەوە لە کەرکوک بۆ هەولێر بەهۆی ئاگرەکەوە داخراوە.

کەمێک لەمەوبەریش هاوڵاتییەک لە شوێنی رووداوەکەوە بۆ 964ی وتی، “ئاگرەکە کوژاوەتەوە بەڵام رێگاکە هێشتا نەکراوەتەوە”.

بە پێی زانیارییەکان بەهۆی رووداوەکەوە کارمەندێک بە برینداری براوەتە نەخۆشخانە، بەڵام تەندروستی باشە و خۆی پەیوەندی بە هاوکارەکانییەوە کردووە و قسەی لەگەڵ کردوون، هەر خۆیشی بەرگری شارستانی لە ئاگرەکە ئاگادار کردووەتەوە.

تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکەوە بە پەیامنێری 964یان وت، شۆفێران رێگەی کۆنی کەرکوک وەک رێگای جێگرەوە بەکار بهێنن بۆ هاتن بۆ هەولێر، چونکە رێگا سەرەکییەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە لەبەر بوونی مەترسی دووبارە ئاگر کەوتنەوە.

دووبارە بوونەوەی رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە هەولێر بووەتە پرسیاری زۆرینەی هاوڵاتیان و خەمی بەرپرسانیش، هەر لەم مانگەدا چەند ئاگرێکی دیکە لە هەولێر هەڵگیرسان، دیارترینیان سووتانی بازاڕی قەیسەری بوو.

لەم لینکەوە بینەری بن لە هەژماری فەیسبوک

کەرەستەیەکی

کەرەستەیەکی "ئاگركردنەوە" له‌ناو گه‌نمى مه‌لاقه‌ره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌