دیمهنێكى ئهو دوو گورگانهى دهستیان بهسهرداگیراوه... وێنه: پۆلیسی دارستانى گهرمیان
قسه ههیه بۆ سیحر و جادویان بووبێت
چوار هاوڵاتى به دوو گورگەوە دهستگیر كران
964+
فهرهاد حهسهن
له بازگهیهكی ئاسایشی سنوورى كفرى چوار هاوڵاتى دهستگیركراون كه دوو گورگى ”مردارەوە بوو”یان پێبووه، لهناو بهشێكی خهڵك وابڵاوبووهتهوه كه ئهو گورگانه کوژراون بۆ كارى سیحر و جادوو بەکاربێن.
دوو گورگەکە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵدا بوون، لە بازگەکە کەشف بوون و هەر دوێنێ ئێوارە دراون بە پۆلیسی دارستانی گەرمیان.
ئەو زانیارییانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیانەوە بڵاوکراونەتەوە هۆکاری مردنی گورگەکانیان تێدا نییە، بەڵام دەڵێت چوار کەسەکە بە فەرمانی دادوەر هەتا 06.06.2024 دەستگیرکراون.
موقهدهم هاشم عهلى ئهحمهد، وتهبێژى پۆلیسی دارستانى گهرمیان به 964ـى وت ”نازانین هۆكار چییه كه ئهم چوار كهسه بۆ چ مهبهستێك ئهو گورگانهیان پێبووه، چونكه گورگهكانیش تۆپیوو بوون”.
964 نەیزانی هۆکاری مردنی گورگەکان چیبوون، وەڵامێکی روون و رەوانی نەدرایەوە ئاخۆ گورگەکان کوژراون یان خۆیان مردوون، قسەیەک هەیە کە لەلایەن خەڵکەوە کوژرابن.
پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئەم پۆستەی لەسەر فەیسبووکەیان داناوە، زۆربەی کۆمێنتەکان دەستخۆشییان لێدەکەن کە کارێکی باشیان کردووە، بەشێکی بەرچاویش هەن کە ئەمەیان پێ خۆشەو نوسیویانە ”گورگ هەر بۆ کوشتن باشە”، بەڵام کەسێکیش بۆی نوسیون ”وەڵا هەقە بە وەزنی گورگەکان بە ملیۆن غەرەمەیان بکەن”.
زەوییە پان و بەرینەکەی گەرمیان ئاژەڵی کێوی زۆری تێدایە، ژینگەدۆستەکان دەڵێن ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاژەڵی فرەچەشن دەبێت هەموویان بپارێزرێن، بەڵام راوچییەکان لەمە تێناگەن، هەر لەسەر پەیجەکەی پۆلیس کۆمەڵێک زۆری چالاکی هەیە کە راوچی دەگرن بە تاپڕو ئاژەڵی کوژراوەوە.
سێ رۆژ پێش ئێستا پۆلیسی دارستان دەڵێت بەشەکەیان لە خانەقین 15 کەسی گرتووەو بە دوای 10 کەسی تریشدا دەگەڕێن، نوسیویانە ”بە داخەوە کە کەسانێک بێ گوێدانە یاساو رێنماییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە خەریکی ڕاوکردنن بەشێوەیەک کە هەرگیز وێنای نەبووە، هەستاون بە لەناوبردنی ئاژەڵە کێوییەکان”.
ئەو راوچیانەی گیراون وێنەیان هەیە پێشتر بە پۆزەوە دەستیان لە بینی ئاسکی راوکراو گیر کرر=دووە، جا نازاندرێت ئەوانەی گورگەکەش لەو جۆرەن یان نا.
دوای ئەوەی هەواڵی گیرانی ئەم کەسانە بڵاوبووەتەوە، هەندێ لە خەڵکی ناوچەکە دەڵێن کەسانێک بۆ سیحرو جادوو گورگەکان راو دەکەن، بهڵام ئەم قسەیە تا ئێستا بهفهرمى ئهوه لهلایهن پۆلیسی دارستانهوه پشتڕاست نهكراوهتهوه.