ئۆتۆمبێلەکە داغان بووە

پیکابێک سووتاو پێنج کەسی بریندار کرد

+964

کاروان ساڵحی -کەرکوک

پیکابێک لە نزیک گوندی قزڵیاری کەرکوک گڕی گرت، پێنج کەسی تێدابوو، هەموویان بریندارن و زوو بران بۆ نەخۆشخانە.

پیکابەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024  لە سەر شەقامی سەرەکی گوندی قزڵیار لەپڕ ئاگری گرتووە، شۆفێرەکەی سەری لێ شێواوەو خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی بەرامبەردا، بەڵام ئەویان زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.

ئەو کاتە تیمی ئاگرکوژێنەوەی کۆمپانیای نەوتی باکور لەو دەوروبەرە بوون، زوو خۆیان گەیاندووە بە ئاگرەکە، بەڵام کە دەگەن دەبینن پیکابەکە خراپ سوتاوە.

عەدنان ئەحمەد کارمەندی بەشی ئاگرکوژێنەوەی کۆمپانیای نەوتی باکور بە964ـی وت ”دەستبەجێ تیمێکمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سوتابوو، سەرنشینەکانمان بە برینداری و سووتاوی دەرهێنا رەوانەی نەخۆشخانەی کەیوانی سەربازی کران”.

گوندی قزڵیار دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای کەرکوک وسەر بە ناحیەی یایچیە.

لە دوزخورماتوو ئۆتۆمبێلێک سووتا

لە دوزخورماتوو ئۆتۆمبێلێک سووتا