هۆکارەکەی نەزاندراوە
ئاگر 100 دارخورمای لە باخێکی بەسڕە سووتاند
964+
درەنگانێکی دوێنێ شەو ئاگر لە باخەکانی دارخورما لە ناوچەی ئەلوەحید لە شاری بەسڕە کەوتووەتەوە و بە هۆیەوە 100 دارخورما سووتاون.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی بۆ 964 قسەیان کردووە، پێنج تیمی بەرگریی شارستانی پێنج ناوچەی جیاواز بەشداریی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان کردووە و دوای زیاتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە، هێندە هەیە رووبەرێکی زۆر سووتاوە و لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەردەوامن.