"فڕێیان دەنە دەرەوە ئێرەیان تێکداوە"
ئایا کوردانی رۆژهەڵات بێڕەوشتن؟
964+
ژووری هەواڵ
زۆرێک لە ئێمە هاوڕێی رۆژهەڵاتیمان هەیە کە بەهۆی بارودۆخی ئابوری و سیاسی ناچار هاتوونەتە ئێرە و هەوڵی پەیداکردنیبژێوی ژیان دەدەن ، بەڵام ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەزاران ڕەخنەی خراپ دەبنەوە بەوەی کە رۆژهەڵاتیەکان بە تەنیا بۆ کاری خراپ دێنە ئێرە.
بابەتەکە وای لێهاتووە لەسەر چەند کەسێک ئێمە پارچەیێک و مێژووی نەتەوەیێک بەخراپ لە قەڵەم دەدەین و کەسانی رەسەن و ناڕەسەنمان تێکەڵکردووە و چاکەکانی ئەوانیشمان لەیاد کردووە.
بۆتان لە بەرنامەی کوردانەی ئەمجارەوە بە تێرو تەسەلی باسی ئەوە دەکات کە بۆ وا بە هاوزمان و کوردی پارچەکانی تر دەڵێن.