پاراستن و چاکردنەوەی رێگاوبانی هەولێر وادەڵێت

بە بودجەیەکی کەمەوە بەردەوامین لە چاککردنەوەی رێگاکان

964+

توانا نەقی

بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاکردنەوەی رێگاوبانی هەولێر دەڵێت، بە بودجەیەکی کەمی مانگانەوە کە چەند مانگێێشە نەدراوە بەردەوامن لە سیانە کردنەوە و پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵی شەقامەکان بەتایبەت ئەوانەی دەرەوەی شار.

چاککردنەوە و رێکخستنەوە و فەرش کردنی بەردی شکاو و پەستانەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی لۆفەکانی چیای سەفین، دیوی گەرۆتە، یەکێکە لە کارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە کە ئەنجامیان داوە.

عیماد محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی هەولێر بە 964ـی وت، سەرباری ئەوەی نزیکەی شەش مانگە بودجەیان نییە بەڵام هەر بەردەوامن لە سیانە کردنەوەی رێگاکان و ئیستا توانیویانە بەشێکی باشی رێگای سەفین نۆژەن بکەنەوە.

وتیشی، ئەو رێگایەنە جاری وەها هەیە بە مەودای 100 مەتر قیردەکەنەوە یان چاڵەکان پڕدەکەنەوە یاخود بە بەردی شکاو فەرشی رێگا تێکچووەکان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بودجەکەیان ۆر کەمە و مانگانە لە 10 ملۆیۆن دینار بۆ 100 ملیۆنە و تەنیا چاککردنەوەی بەشێکی رێگای چیای سەفین کە ئەنجامیان داوە 63 ملیۆن دیناری تێچووە.

بەڕیوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی رێگاوبان ئەرکیان سیانەکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی رێگاکانە، لە بەرامبەردا بەڕیوەبەرایەتی رێگاوبان ئەرکیان دروستکردنی رێگاکانە.

چاڵ و چۆڵیەکانی رێگای دوکان بۆ ئیدارەی راپەرین پڕدەکرێ...

چاڵ و چۆڵیەکانی رێگای دوکان بۆ ئیدارەی راپەرین پڕدەکرێنەوە