هانز فلێک
بۆ رازیکردنە
بارسێلۆنا و هانزی فلیك له له‌نده‌ن گفتوگۆ ده‌كه‌ن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کرد، شاندێکی یانەی بارسێلۆنا به سه‌رۆكایه‌تی دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه گه‌یشتوونه‌ته له‌نده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هانزی فلیکی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی بكه‌ن و رازیی بكه‌ن ببێته راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی.
میدیای کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، هانزی فلیک حه‌زده‌كات شوێنی چاڤی بگرێته‌وه، ته‌نانه‌ت زانیاریی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، فلیك له پێناو بارسێلۆنا مه‌شقی یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
پێشتریش یانه‌ی بارسێلۆنا گفتوگۆیه‌كی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ فلیك هه‌بوو، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
هانزی فلیك له دوای دوورخستنه‌وه‌ی له مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، ده‌ست به تاڵه و هیچ كارێكی راهێنه‌ری وه‌رنه‌گرتووه.