دانیشتووی دەربەندیخانە

گەنجێک لەسەر سیروان مەلەی دەکرد ئێستا بۆ تەرمەکەی دەگەڕێن

964+

میلاد جەلال – دەربەندیخان

لەسەر رووباری سیروان مەلەی دەکرد و خنکا، ئەوە چارەنووسی ئەمڕۆی گەنجێکی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان بوو، بەرگری شارستانی قەزاکە بە 964ی وت، “تائێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە”.

گەنجەکە تەمەنی 25 ساڵە و ناوی (رێبوار ئەنوەر)ە، بە گوێرەی سۆراغی 964 لەلای رووباری سیروان ناوچەیەک هەیە بەناوی مەکتەبەکە، لەوێ مەلەی کردووە.

ئەمشەو 21.5.2024، کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە 964ى وت، “گەنجەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەبەستی مەلەکردن، چووەتە سەر رووباری سیروان لە قەزای دەربەندیخان لە کەمپی خواروو، لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە”.

بە قسەی ئەو بەرپرسەی بەرگری شارستانی، “تیمەکانی بەرگری شارستانی تیمی دەرهێنانەوەی تەرم لە ناوچەکەن، هەوڵدەدەن ئەمشەو تەرمەکە بدۆزنەوە و رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری بکەن بۆ توێکاری و لێکۆڵینەوەی پێویست”.

تەنیا ساڵی رابردوو، زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خۆبەخشانیش نزیکەی 70 کەسیان لە خنکان رزگار کردووە، ئەوەش بە گوێرەی بەرگری سارستانی هەرێمی کوردستان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەینیە و رۆژی خنکانە: منداڵێک لە دەربەندیخان خنکا

هەینیە و رۆژی خنکانە: منداڵێک لە دەربەندیخان خنکا

لە گوندێکی کۆیە کوڕو باوکێک خنکان

لە گوندێکی کۆیە کوڕو باوکێک خنکان