نیاز لەتیف
“خاوەنی یەکەم سیتکۆمی کوردی کۆمیدیم”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
دەرهێنەر و شانۆكاری كورد نیاز لەتیف بەهۆی نەبوونی سپۆنسەرەوە ناتوانێت کارە هونەرییەکانی تەواو بکات، پاڵپشتی هاوسەرەکەشی بە گرنگترین خاڵی کارەکان وەسف دەکات و دەشڵێت، دووانەیەکین زۆر کەم جیادەبینەوە.
نیاز لەتیف دەرهێنەری درامای بەختەبارانە، کە یەکێک بوو لەو درامایانەی دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆی هێنا و وەک خۆی باسیشی دەکات خاوەنی یەکەم سیتکۆمی کوردی کۆمیدیە لە باشور، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “پرۆژە و کاری هونەری زۆرم هەیە بەردەوام، بەڵام لەم بارودۆخە ئابوریە دۆزینەوەی سپۆنسەر زۆر قورسە”.
نیاز لەتیف لە قسەکانیدا باس لە توانا و بەهرەی تاک خودی خۆی گرنگە لە هونەر و هەموو بەشەکانی تری ژیان، بەڵام بڕوانامە بۆ ئەمڕۆ گرنگە و دەتوانێت بایەخ بەشێوە زانستیەکەی بدات لە کارەکەی، ئەرکەکەی گرانترە و ئەکادیمیانە هەوڵ بۆ ئامانجەکەی دەدات.
نیاز لەتیف لەدایکبووی شاری سلێمانییە، بڕوانامای دکتۆرای هەیە لە بواری دەرهێنان لە نێوان شانۆ و سینەما، خاوەنی چەندین بەرهەمە وەک نوسەر و وەرگێر، دامەزرێنەری فێرگەی بالێ و مۆسیقای سلێمانیە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح