پاراستنی ئەسپی کوردی

سپێرمی كامەرانی لالۆ بە 500 هەزار دینارە  

964+
كاروان ساڵحی- كەركوك

هەركەسێك سپێرمی ئەسپی كوردی بكرێت داهاتەكەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەبێت، بۆ ئەو کارەش 25 ئەسپ خراوەتە خزمەتی نەخۆشخانەکە .
سپێرمی ئەسپ لە وڵاتانی عەرەبی نرخی پێنج هەزار دۆلارە و لە كوردستان بە مەبەستی هاوكاریكردنی نەخۆشخانەی هیوا هەر خاوەن ماینێك سپێرمی ئەسپی كوردی لە جۆری كامەران لالۆی بوێت ئەوە بە بڕی 500 دینار پێ دەفرۆشرێت و پارەكەی دەدرێـت بە داو دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا .
دانا حاجی ساڵح، سەرۆكی رێكخراوی ئەسپی كوردی بە 964 ـی وت، بۆ یەكەم جار لە سەر ئاستی عیراق فێستیڤاڵی نمایشكردنی ئەسپ بەڕێوەچوو، ئەسپی كوردی “كامەرانی لالۆ” یەكێكە لە ئەسپە رەسەنە كوردییەكان و ناوبانگێكی زۆری هەیە لە كوردستان و عێراق و ئێران.

وتیشی، “جێگەی شانازییە ئەو رەسەنایەتییەمان پاراستووە بۆ نەوە و كوڕەكانی كامەرانی لالۆ”.

ئەسپسوارانی کارۆخ ئەسپەکانیان تاودا و پێشبڕكێیان كرد

ئەسپسوارانی کارۆخ ئەسپەکانیان تاودا و پێشبڕكێیان كرد

“لە وڵاتانی عەرەبی نرخی سپێرمی ئەسپ لە پێنج هەزار دۆلار بەرەو سەرەوە دەستپێدەكات، بەڵام ئێمە لە كوردستان 500 هەزار دینارمان دیاری كردووە، هەر كەسێك بیكرێت پارەكەی دەدرێت بە داودەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا، بۆ ئەو مەبەستە 25 ئەسپمان بۆ ئەم کارە دیاریی کردووە”، دانا حاجی ساڵح وای وت.

رۆژی دووشەممە 20.5.2024 لە یاریگەی یانەی نەوتی باكوور لە شاری كەركوك بۆ یەكەمجار نمایشی ئەسپی كوردی بە سەرپەرشتی نوێنەرایەتیی كەركوكی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق و بە هاوكاری رێكخراوی ئەسپی كورد و بە بەشداری 55 سوارچاكی كەركوك، سلێمانی، هەولێر و گەرمیان بەڕێوەچوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەسپسوارێکی سویسری 17 ساڵە لە سلێمانییە و بە کوردیەکی ر...

ئەسپسوارێکی سویسری 17 ساڵە لە سلێمانییە و بە کوردیەکی رەوان قسە دەکات