دیدى زانایانى گۆڕیوه
شوێنه‌وارى هه‌رێم: مرۆڤى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر وه‌ك خێزان و به‌كۆمه‌ڵ ژیاون
964+
ئاكام غه‌فور – سۆران
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شوێنه‌وارى هه‌رێم، ئاشكراى ده‌كات، پشكنینه‌كانى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر دیدى زانایانى مێژووى گۆڕیوه و ئه‌و مرۆڤه نیاندرتاڵه‌ى له شانه‌ده‌ر هه‌یه له رووى تایبه‌تمه‌ندییه‌وه جیاوازه له‌و نیاندرتاڵانه‌ى له وڵاتانى دیكه هه‌ن.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، دوایین پشكنینه‌كان له ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر دۆزینه‌وه‌ى مادده‌ى ئۆڕگانینە، كه به‌هۆیه‌وه ئاشكرا بووه مرۆڤى نیاندرتاڵ له‌و ئه‌شكه‌وته به‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵ و خێزانى ژیاون.
وتیشی “به‌هۆى دۆزینه‌وه نوێیه‌كان گۆڕانكارى له دیدى زانایان دروست بووه له باره‌ى مێژووى چاخى به‌ردینەوە” .
964 دەزانێت، ئێستا تیمێكى زانكۆى كامبریجی به‌ریتانى له رێگه‌ى گرێبه‌ستێكی نوێوه له‌گه‌ڵ شوێنه‌وارى هه‌رێم، كارى كنه و پشكنین له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا دەکەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن