دیمه‌نێكی عاموده‌كه له‌ناو بازاڕى پێنجوێن ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى گه‌نجانى پێنجوێن
كه‌وتووه‌ته ناو بازاڕ
له پێنجوێن له‌گه‌ڵ بارانبارین ته‌واوى ستوونێک ده‌بێته كاره‌با
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو بازاڕى پێنجوێن له‌به‌رده‌م گۆشتفرۆش و سه‌مونخانه‌یه‌ك ستوونێکی كاره‌با (عامود) هه‌یه، هه‌ر باران ببارێت ته‌واوى جه‌سته‌ى ده‌بێته كاره‌با و ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ى دوكاندارێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان دروستكردووه.
ستوونەكه نیشانه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌ى به ره‌نگی سوور له‌سه‌ر نووسراوه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌وڵكی ئاگادارى خۆیان بن، كه كه‌وتووه‌ته بازاڕى هه‌یكه‌له‌كه‌ى ئه‌م قه‌زایه.
شێخ عوسمان، گۆشتفرۆشێكی ئه‌م بازاڕه‌یه، ستوونەکە كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ى و به 964ـى وت، ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وار خۆش بێت ستوونەكه هیچ عه‌یبێكی نییه، به‌ڵام كه باران ده‌بارێت، ته‌واوى جه‌سته‌ى ده‌بێته كاره‌با.
وتیشی، “له چه‌ند رۆژى رابردوودا منداڵێك ده‌ستى له ستوونەکه دا و كاره‌با گرتى، به‌ڵام سه‌لامه‌ت بوو و پێده‌چێت ئه‌و ته‌زووه كاره‌بایه‌ى له ستوونەکە دروست ده‌بێت زۆر به‌هێز نه‌بێت، ئه‌وكاته‌ش زانیمان ستوونەکە كاره‌باى تێدایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دوێنێ قایمقام و تیمێكى دائیره‌ى كاره‌با هاتبوونه شوێنه‌كه، پشكنینى ستوونەکەیان كرد و هیچ ته‌زوویه‌كی كاره‌باى تێدا نه‌بوو، به‌ڵام ده‌ڵێت “دوێنێ كه‌شوهه‌وا خۆش بوو، باران نه‌بوو”.
ئه‌و گۆشتفرۆشه باس له‌وه ده‌كات، ره‌نگه له شوێنێكه‌وه ئه‌و ستوونە له كاتى بارانباریندا كاره‌با بدزێت.
964، په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى پێنجوێن كرد و به‌هائه‌دین عه‌بدوڵاى به‌ڕێوه‌به‌ر وتى، “تیمه‌كانیان سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌یان كردووه و عاموده‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه.
وتیشی “پێویسته له‌و حاڵه‌ته‌دا خاوه‌ن دوكان سه‌ردانمان بكات و شوێنه‌كه‌مان پێبڵێت، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.