دیمه‌نێكی كاتى پڕكردنه‌وه‌ى چاڵه پرده‌كه ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى هاوینه‌هه‌وارى ته‌قته‌ق
حكومه‌تیش به‌نیاز بوو چاره‌ى بكات
دوو گه‌نجی خۆبه‌خش چاڵێكی پرده‌كه‌ى ته‌قته‌ق پڕده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بوونى چاڵێكى گه‌وره له پرده‌كه‌ى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق، دوو گه‌نجى خۆبه‌خشی هاندا به‌شه‌و چاره‌سه‌رێكی كاتى بۆ پرده‌كه بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى شۆفێران بتوانن به‌ئاسانى پێیدا هاتوچۆ بكه‌ن.
پرده‌كه، ناحیه‌ى ته‌قته‌ق به كۆمه‌ڵگه‌ى قه‌ره‌ناو و ناحیه‌ى شوان و سنوورى سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه و رێگایه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌و شۆفێر و بارهه‌ڵگرانه‌شه كه هاتوچۆى ئه‌و دوو شوێنه ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د مه‌حمود، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌یه دره‌نگانى شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كى به ورده به‌رد و خۆڵ چاره‌سه‌رێكی كاتی پرده‌كه‌یان كرد.
محه‌مه‌د به 964ـى وت، چاڵه‌كه ئاسته‌نگی زۆرى بۆ شۆفێران دروستكردبوو و ده‌بوایه به‌ئاگاییه‌كی زۆره‌وه به‌سه‌ریدا هاتوچۆ بكه‌ن.
وتیشی “چاڵه‌كه قۆڵ بوو، كه‌وتبووه لاى راستى پرده‌كه ئۆتۆمبێلى بچووك نه‌یانده‌توانى به‌سه‌ریدا هاتوچۆ بكه‌ن”.
پرده‌كه‌ی ته‌قته‌ق له ساڵى 1956 دروستكراوه ئاوى زێى بچووكى به ژێردا ده‌ڕوات و له‌ناو ناحیه هه‌ردوو به‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ندین گوند به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لیژنەیه‌كی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، پرده‌كه‌یان بینیوه و له‌گه‌ڵ شاره‌وانى تەقتەقیش باسیان له چاککردنی سەرجەم کەم و کوڕییەکانى پرده‌كه کردووە و وتیان، لە داهاتوویەکی نزیکدا ده‌ست به چاككردنى ده‌كرێت.