دیمه‌نى دانیشتنێكی خامنه‌ئی و ئیبراهیم ره‌یسی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ... وێنه: ا ف ب
" گرفت بۆ وڵات دروست نابێ"
خامنه‌ئی له‌یه‌كه‌م په‌یامیدا بۆ ئێرانییه‌كان : نیگه‌ران مه‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێبه‌رى كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌یه‌كه‌مین په‌یامیدا دواى ونبوونى سه‌رۆك کۆمارى وڵاته‌كه‌ى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى دیكه، به ئێرانییه‌كان ده‌ڵێت “نیگه‌ران مه‌بن”.
عه‌لى خامنه‌ئی رێبه‌ری ئێران له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، داوای له خودا كردووه سه‌رۆككۆمار و شانده یاوه‌ره‌كه‌ى بۆ گه‌لى ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه.
رووى له هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌شی كرد، دوعایان بۆ بكه‌ن و نیگه‌ران مه‌بن، هیچ گرفتێک بۆ کاری وڵات دروست نابێ.