بازاڕێکی ژنانە لە خانەقین

+964

 راژان ماجد – خانەقین

لە باخچەكانی رۆخی رووباری ئەڵوەن خانەقین، بۆ یەکەمجار بازاڕێکی تایبەت بە خانمان دروست دەکرێت‌و تەنیا رۆژانی هاینی دەکرێتەوە.

سەرەتا بڕیار بوو تەنیا پێشانگایەکی تایبەت بە خانمان و بۆ ماوەی سێ رۆژ لەو شوێنە بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی زۆری سەردانیکەران شوێنی پێشانگاکە دەکرێت بە بازاڕ و هەفتانە رۆژێک دەکرێتەوە.

لە بازاڕەکەدا رۆژانی هەینی، خانمان کاری دەستی خۆیان و خواردنی کوردەواری و کتێب و چەندین بابەتی دیکە دەهێنن و دەیانفرۆشن.

 نور محەمەد، یەکێکە لەو خانمانەی دووکانێکی لە بازاڕەکەدا کردووەتەوە، بە میدیازانی راگەیاندووە ، پاش تەواو كردنی قۆناغەكانی خوێندن هیچ دەرگایەكی دامەزراندنی بە ڕوودا نەكراوەتەوە بۆیە ئێستا كاری دەستی كردووە بە پیشە و سەرچاوەی بژێوی ژیانی.