وێنهیهكی ئهرشیفی سهرۆكی ئێران له هێلیكۆپتهر دێتهخوارهوه. فۆتۆ: ئاژانسی ههواڵی ئێران
لەناو دارستاندایە
هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران لە کوێ کەوتووەتە خوارەوە؟
964+
پێشەوا محەمەد
میدیای حکومەتی ئێران رایگەیاند، هێلیکۆپتەرەکەی سەۆک کۆمار و هاوڕێکانی لە نزیک گوندی ئۆزی لەناو دارستانەکانی ئارسباران کەوتووەتە خوارەوە.
میدیاکە راشیگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی گەیشتن بە شوێنی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە دەدەن.
عهلی بههادۆری جههرۆمی، وتەبێژی حکومەتی ئێران کەمێک پێش ئێستا وتی، هیچ هەواڵێکی نوێ لەبارەی سەرۆک کۆمار و کۆپتەرەکەیانەوە نییە و ئەو هەواڵانەی بڵاودەبنەوە هیچیان دڵنیاییان نییە.
سەرۆک کۆماری ئێران، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی حکومەت، هاوشانی پارێزگاری ئارەربایجانی رۆژهەڵات لە کردنەوەی پڕۆژەیەکی هاوبەشی بەنداو بوون لە ئازەربایجان، لە رێگای گەڕانەوەیان بە فڕۆکە بۆ تاران، ناجێگری کەشوهەوا پەیوەندی فڕۆکەکانی لەگەڵ بنکەکانیان بچڕاندووە.