فۆڕم بڵاودەکرێتەوە

زانکۆی ئاکرێ پێویستی بە فەرمانبەرە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

سەرۆکایەتی زانکۆی ئاکرێ پێویستی بە 137 فەرمانبەر هەیە، زانکۆی ئاکرێش دەڵێت لەماوەی ئەم دوو رۆژە بە ئۆنلاین فۆڕمێک بڵاودەکەنەوە و فەرمانبەرانی قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بەپێی پسپۆڕییەکان دەتوانن پڕیبکەنەوە.

مەرجی سەرەکی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئەوەیە خوازیار خەڵکی ئاکرێ یان بەردەڕەش بێت لەبوار و بروانامەی دکتۆرا بە IT و کۆمپیوتەر و وەرزش و بیرکاری و جوگرافی و ئینگلیزی و ماستەر بە یاسا و کارگێری و جوگرافی و ژمێریاری و کیمیای و فیزیای و تەلارسازی و بیرکاری و IT و دارایی و بانک، هەروەها بڕوانامەی  بەکالۆریۆس و دبلۆم بە ژمێریاری، یاسا، ئایتی، كارگێڕی، كۆمپیوتەر، وەرزش، پەرستاری، میكانیك، رەزگەری هەبێت.

د.رەشاد کەمال، راگری کۆلێژی ئاکرێ سەربە سەرۆکایەتی زانکۆی ئاکرێ بە 964ـى وت، “پێویستمان بە فەرمانبەر بوو، لەگەڵ دەستپێکردنی کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ، داوامان لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە 137 فەرمانبەر بگوازرێتەوە، ئەوانیش رازی بوون ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دام و دەزگای حکومی بگوازرێنەوە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی ئاکرێ ، هەر فەرمانبەرێک ئەو مەرجانەی تێدا بێت کە دیاریکراون دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین فۆڕمەکە پڕبکەنەوە”.

وتیشی، لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا فۆڕمەکە رادەگەیەنرێت و فەرمانبەرەکان دەتوانن پڕیبکەنەوە و ماوەکەش چەند هەفتەیەک دەبێت، دوای ئەوە بەپێی راوێژی لیژنەیەکی تایبەتمەند لە سەرۆکایەتی زانکۆی ئاکرێ توێژینەوە لەسەر فۆڕمەکان دەکرێت و 137 فەرمانبەر دەگوازرێنەوە بەسەر میلاکی سەرۆکایەتی زانکۆی ئاکرێ.

بە قسەی راگری کۆلیژی ئاکرێ، “چەند مەرجەکی سەرەکی هەن بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە، پێویستە فەرمانبەرەکە لە قەزایەکانی ئاکرێ و بەردەڕەش بێت، و بڕوانامەی دکتۆرا و بەکالۆریوس و دبلۆمی هەبێت و بەڵگەنامەی فەرمی و راست پێشکەش بکات لە فۆڕمەکە، و تەنیا یەک جاریش فۆڕمەکەیان پڕبکەنەوە”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

زانکۆی ئاکرێ بۆ ئەمساڵ دەوامی ئێواران دەکاتەوە

زانکۆی ئاکرێ بۆ ئەمساڵ دەوامی ئێواران دەکاتەوە