دوا یارى کڵۆپ

ئەمشەو لە پریمەرلیگ هەموو شتێک ئەگەرى روودانى هەیە

964+

وریا فەتاح

ئەمشەو، شەوى کۆتایى وەرزى پریمەرلیگە و تا دوا فیکە پاڵەوان ییەکلایى نابێتەوە، بەڵام ئەوەى یەکلایى بووەتەوە کۆتا شەوى یۆرگن کڵۆپى راهێنەرە.

کاتژمێر 6:00ـى ئێوارەى ئەمڕۆ، سەرجەم یارییەکانى هەفتەى 38 و کۆتا هەفتەى پریمەرلیگى ئینگلیزى دەستپێدەکات، هەموو یارییەکان لە یەک کاتدان، چونکە تائێستا ناونیشانى ئەو تیپە یەکلایى نەبووەتەوە کە نازناوەکە دەباتەوە.

رکابەرییەکە لە نێوان مانچستەر ستى و ئەرسیناڵە، چونکە جیاوازى نێوانیان تەنیا دوو خاڵە، سیتى 88 خاڵى هەیە و پلەى یەکەمە ئارسیناڵ 86 خاڵى هەیە و پلەى دووەمە.

کوڕانى کواردیۆلا بە بردنەوەى یارییەکە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجامى یارییەکەى ئارسیناڵ دەبن بە پاڵەوانى پریمەرلیگ، بەڵام لە ئەگەرى بردنەوەى ئارسیناڵ و دۆڕانى مانچستەر ستى، ئاوا کوڕانى ئارتێتا دەبنە پاڵەوان.

کۆتا هەفتە بۆ لیڤەرپوڵ خەمناک دەبێت، چونکە هەم بەدەستى بەتاڵ کۆتایى بە وەرزەکە هێناوە و هەم کۆتا یارى یۆرگن کڵۆپى راهێنەرە.

سەرجەم یارییەکانى کۆتا هەفتە بەم شێوەیەن:

ئەرسناڵ _ ئیڤەرتۆن

مانچستەر ستى _ وێستهام

برینفۆرد _ نیوکاسڵ یونایتد

برایتۆن _ مانچستەر یونایتد

بێرنلى _ نۆتینگهام فۆرست

چێڵسى _ بۆرنمۆس

کریستان پاڵاس – ئەستۆن ڤێلا

لیڤەرپول_ ولڤبەر هامڵتۆن

لۆتن تاون _ فولهام

شیڤلد یونایتد_ تۆتنهام

ئارسیناڵ یارى مان و نەمان دەکات

ئارسیناڵ یارى مان و نەمان دەکات