بەڵام موچە دابەشنەکراوە

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژان کراوەتە چەک

964+

ژووری هەواڵ

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ پێدانی موچەی مانگی دووی ساڵی 2023 کراوەتە چەک، بەڵام نوێنەرەکەیان دەڵێت، تا ئێستا دابەشنەکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.5.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ له‌ هه‌رێمی كوردستان بە 964ـی راگەیاند، هەفەتەیەکە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی دووی ساڵی رابردوو کراوەتە چەک، بەڵام تاوەکو ئێستا وانەبێژان ئەو موچەیەیان پێنەدراوە.

“لە هەوڵداین بەڵام خۆم بڵاویناکمەوە تاوەکو نەبێتە فەرمی و فەرمانی خەرجکردنکردن دەرنەچێت”، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ وای وت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، مووچەیان 350 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار وەردەگرن.

وەزیری پەرەوەردەی هەرێم: لیستی مامۆستایانی وانەبێژم ر...

وەزیری پەرەوەردەی هەرێم: لیستی مامۆستایانی وانەبێژم رادەستی سودانی کرد